سعودیه ژماره‌ی حاجیای ئه‌مساڵی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی گشتیی ئاماری سعودیه رایگه‌یاند كه كۆی گشتیی حاجیانی ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 707 هه‌زار و 301 حاجی، كه زۆرینه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌وه هاتوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئایاری 2026، ده‌سته‌ی گشتیی ئاماری سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری فه‌رمیی حه‌جی ساڵی (1447ی كۆچی - 2026ی زایینی) بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه:
*ملیۆنێك و 546 هه‌زار و 655 حاجی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له رێگه‌ی ده‌روازه جیاوازه‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته وڵاته‌كه.
*ژماره‌ی حاجییانی ناوخۆی سعودیه 160 هه‌زار و 646 حاجی بووه.
*له كۆی گشتیی حاجییانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، 893 هه‌زار و 396 حاجییان له ره‌گه‌زی نێر و 813 هه‌زار و 905 حاجییان له ره‌گه‌زی مێ بوون.
*ملیۆنێك و 485 هه‌زار و 729 حاجی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌یشتوون.
* 54 هه‌زار و 429 حاجی له رێگه‌ی ده‌روازه وشكانییه‌كانه‌وه هاتوون.
* 6 هه‌زار و 497 حاجی له رێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌یشتوون.
*حاجییانی عێراق نزیكه‌ی 43 هه‌زار كه‌سن، له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 122 كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستانن.
PM:10:11:26/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت