"ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی (پرۆسه‌ی ئازادی) له گه‌رووی هورمز ده‌ستپێكرده‌وه"
وێستگه‌نیوز -
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی (پرۆسه‌ی ئازادی) ده‌ستپێكرده‌وه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه له گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپرسانی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-یان راگه‌یاند كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا یاوه‌ری كه‌شتییه‌كی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی زه‌به‌لاحی یۆنانی كردووه كه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌ڵگرتبوو، له‌كاتی تێپه‌ڕینی به رێڕه‌وی ئاوی له نزیك كه‌ناراوه‌كانی عومان.
كه‌شتییه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه له ناوچه‌ی كه‌نداو گیری خواردبوو و ئێستا له رێگادایه به‌ره‌و هیندستان بۆ گه‌یاندنی باره‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌رچاوانه راشیانگه‌یاندووه كه هێزی ده‌ریایی به‌نیازه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هاوكاری نزیكه‌ی ده كه‌شتی بكات، له‌نێویاندا كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه زه‌به‌لاحه‌كان و كه‌شتییه كۆنتێنه‌ره‌كان بۆ تێپه‌ڕاندن به گه‌رووی هورمزدا.
PM:06:25:26/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت