روسیا هانی بیانییه‌كان و دیپلۆماتكاره‌كان ده‌دات ده‌ستبه‌جێ كیێڤ بهجێبهێڵن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه روسیا داوای له هاووڵاتییان و دیپلۆماتكارانی بیانی له كیێڤ كرد كه شاره‌كه جێبهێڵن و رایگه‌یاند كه به‌نیازه هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر پایته‌ختی ئۆكرانیا ئه‌نجام بدات به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر "ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*هێزه چه‌كداره‌كانمان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان و فه‌رمانده‌یی له ئۆكرانیا.
*فه‌رمانبه‌رانی نێرده دیپلۆماتییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستبه‌جێ و به‌رله‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌ستپێبكه‌ین، كیێڤ به‌جێبهیڵن.
* ئامۆژگاری بیانییه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ كیێڤ بهجێبهێڵن و داوا له دانیشتووانیش ده‌كه‌ین دووربكه‌ونه‌وه له دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئیدارییه‌كان.
*هێزه چه‌كداره‌كانمان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژێرخانی سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌كانی پیشه‌سازی سه‌ربازی له كیێڤ.
PM:06:03:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت