فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی تاران: دانوستانه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌چن
وێستگه‌نیوز –
له كاتێكدا ئیسلام ئاباد هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی بۆ نێوه‌ندگیری نێوان ئێران و ئه‌مریكا چڕتر ده‌كاته‌وه، به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران، عاسم مونیر، فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان دوای دووه‌مین دیداری له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تارانی به‌جێهێشت.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس له زاری مونیره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "دانوستانه‌كان به باشی به‌ره‌وپێش ده‌چن".
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێران، فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ عه‌راقچی له تاران وتووێژی كردووه و بیروڕای له‌باره‌ی دوایین ده‌ستپێشخه‌رییه دیپلۆماسییه‌كان ئاڵوگۆڕ كردووه كه ئامانج لێی رێگریكردنه له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تاران له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كه هاوكات سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری ئێرانه، كۆبووه‌وه.
قالیباف له میانی دیداره‌كه‌یاندا به مونیری وتووه كه وڵاته‌كه‌ی "سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی ناكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له كاتی ئاگربه‌ستدا تواناكانی خۆیان بونیادناوه و ئه‌گه‌ر "ئه‌مریكا جه‌نگه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه"، لێكه‌وته‌كانی "چه‌ندقات وێرانكارتر ده‌بن".
PM:04:33:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت