وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ناتۆ ده‌بێت سوودی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت
وێستگه‌نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێویسته هاوپه‌یمانی ناتۆ سوودی بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌بێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه وه‌رگرتنی باج و رسومات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له گه‌رووی هورمز قبوڵ ناكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێش كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له شاری هێلسینگبۆرگ له سوید وتی: "وه‌ك هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك ده‌بێت باش بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارن. ده‌بێت تێگه‌یشتنێكی روون هه‌بێت له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان چین؟".
وتیشی: "سیستمی وه‌رگرتنی پاره و سه‌رانه له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قبوڵ ناكرێت".
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر نا‌ئومێد بووه له ئه‌ندامانی ناتۆ كه رێگه‌یان به ئه‌مریكا نه‌داوه بنكه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌كاربهێنن، به تایبه‌تی باسی له ئیسپانیا كرد.
PM:02:03:22/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت