وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: سەپاندنی سیستمی وەرگرتنی پارە لە گەرووی هورمز رێککەوتن لەگەڵ ئێران مەحاڵ دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئایاری 2026، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "سەپاندنی سیستمی وەرگرتنی پارە لە گەرووی هورمز، رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران مەحاڵ دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەندێک پێشکەوتنمان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەدەستهێناوە، بەڵام مامەڵە لەگەڵ ڕژێمێکی شکاودا دەکەین".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن، کۆمەڵێک نیشانەی باشیش هەیە".
ئەوەشی وت، "سەرۆک ترەمپ پێی باشە لەگەڵ ئێران رێککەوتنێکی باش بکات و ئەگەر ئەوە نەکرا، سەرۆک بژاردەی دیکەی لەبەردەمدایە".
PM:06:38:21/05/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت