فەرماندەی سوپای پاکستان، ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات
وێستگەنیوز-
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی
سوپای پاکستان، ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی
وتووێژ و ڕاوێژەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام دەدرێت. پاکستان لە دانوستانەکانی
نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕۆڵی ناوبژیوان دەگێڕێت.
دوێنێ موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان، بۆ دووەمجار لەم
هەفتەیەدا سەردانی تارانی کرد. ئەو لەم سەردانەیدا لەگەڵ ئەسکەندەر مومنی، وەزیری
ناوخۆ و هەروەها مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار، کۆبووەوە.
باس لەوە کراوە کە نەقەوی لەم دیدارەدا پەیامی بەرپرسانی
پاکستانی سەبارەت بە گرنگیی بەردەوامبوونی وتووێژەکان بە بەرپرسانی ئێران گەیاندووە.
AM:10:13:21/05/2026
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت