تره‌مپ: نامه‌وێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێبكه‌مه‌وه و چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نایه‌وێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێ ده‌كات، رووبه به‌رپرسانی ئێرانیش ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا رێككه‌وتن، دواتر سووككردنی سزاكان".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نوێترین لێدوانی‌دا:
*ئێران ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووه وچاوه‌ڕێی وه‌ڵامێكی گونجاوین بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر روونه‌دات.
*نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ تاران، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م.
*سزاكانی سه‌ر ئێران خه‌یاڵی و نایاب بوون.
* له ئێستادا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی عه‌قڵانی ده‌كه‌ین كه پێویسته رێككه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن.
*پێش واژۆكردنی هه‌ر رێككه‌وتنێكن هیچ سزایه‌ك بۆ تاران سووك ناكه‌ین.
*ئاماده‌ین بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست گه‌ر وه‌ڵامێكی شیاومان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت.
*سه‌ره‌تا رێككه‌وتن، پاشان سووككردنی سزاكانی سه‌ر ئێران.
PM:10:34:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت