"ئاماده‌كارییه‌كانی واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران گه‌یشته كۆتایی"
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی (كان) رایگه‌یاند كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا وت‌ووێژیان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئێران ئه‌نجامداوه و ئاماده‌كارییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی.
رۆژی سێشه‌ممه ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی (كان) بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا گفتوگۆیان كردوه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر ئێران و گفتوگۆكان له نێوان دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیل و كۆشكی سپی‌دا ئه‌نجامدراون.
"كان" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ڵێ كه "ئاماده‌كارییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ ته‌واو بووه"، و وادیاره دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا "به نیازه به‌منزیكانه بڕیار ده‌دات".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و ئیسرائیل له هه‌ماهه‌نگی ته‌واودان، و هیچ كام له لایه‌نه‌كان توشی سه‌رسوڕمان نابن له كاتی وه‌رگرتنی بڕیاری ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ".
به‌پێی ئه‌وه‌ی "كان" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل پێیوابوه هێرشه‌كه بۆ سه‌ر ئێران له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به وه‌رگرتنی ئاگادارییه‌ك بۆ دواخستنی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، توشی سه‌رسووڕمان بووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیمارات، سعودیه و قه‌ته‌ر، بڕیاریداوه هێرش بۆ سه‌ر ئێران دوابخات.
AM:12:03:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت