ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ده‌یان كۆمپانیا و كه‌شتی په‌یوه‌ست به ئێرانه‌وه ده‌سه‌پێنێت
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی "زۆرترین فشاری ئابووری" دژی كۆماری ئیسلامی ئێران، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین شوێنی ئاڵوگۆڕی پاره، كۆمپانیاكانی سێبه‌ر و 19 كه‌شتی په‌یوه‌ندیدار به ده‌ربازبوون له سزاكان و گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و پترۆكیمیای ئێرانی سزاداوه.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه سكات بێسێنت، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ داوای له هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن له ئه‌وروپا و ئاسیا كرد زیاتر كار بكه‌ن بۆ تێكدانی تۆڕه داراییه‌كانی ئێران.
وه‌زاره‌ته‌كه سزای خستوه‌ته سه‌ر شوێنێكی ئاڵوگۆڕی پاره به ناوی ئه‌مین ئێكسچێنج كه بنكه‌كه‌ی له ئێرانه و رایگه‌یاندووه ئه‌و شوێنه تۆڕێكی به‌رفراوانی كۆمپانیای سێبه‌ری له چه‌ندین وڵات، له‌وانه ئیمارات و توركیا و هۆنگ كۆنگ هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا 19 كه‌شتی خستۆته لیستی سزاكانه‌وه و ده‌ڵێت ده‌ستیان هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و به‌رهه‌می پترۆكیمیایی ئێران بۆ كڕیارانی بیانی.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه راشیگه‌یاندووه، شوێنه‌كانی ئاڵوگۆڕی پاره‌ی ئێران ساڵانه به ملیاره‌ها دۆلار مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی حكومه‌تی ئێران ده‌دات بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكان و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به سیسته‌می دارایی نێوده‌وڵه‌تی..
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی ئه‌مریكا (OFAC) سزای به‌سه‌ر هه‌شت كۆمپانیا سه‌پاندووه كه بنكه‌كانیان له ئیمارات و چین و هۆنگ كۆنگن و به وته‌ی خۆی هاوكاری ئه‌مینیان كردووه.
PM:09:46:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت