تره‌مپ: دوای په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات بڕیارمدا هێرش بۆ سه‌ر ئێران دوابخه‌م
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دوای په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات بڕیاریدا هێرش بۆ سه‌ر ئێران دوابخات، ده‌شڵێت: "كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی ئێران پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت یان نا، رێگه ناده‌م جیهان له‌به‌رده‌م چاومدا له‌ناو بچێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:
*كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی ئێران پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت یان نا، ڕێگه ناده‌م جیهان له‌به‌رده‌م چاومدا له‌ناو بچێت.
* وه‌ك ئۆباما و بایدن ده‌رفه‌ت ناده‌م به ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ بكات.
*ئێران نابێت كۆنتڕۆڵی گه‌رووی هورمز بكات.
*ئێران گه‌رووی هورمز وه‌ك چه‌كێكی ئابووری به‌كارده‌هێنێت.
*سه‌رۆكی چین به‌ڵێنیدا چه‌ك بۆ ئێران نه‌نێرێت.
*توانیومانه توانای ئێران بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان په‌ك بخه‌ین.
*هه‌مووان پێیان ده‌وتم شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران جه‌ماوه‌ری نابێت، به‌ڵام من باوه‌ڕم به پێچه‌وانه‌وه هه‌یه.
*ته‌نها كاتژمێرێك له هێرشكردنه سه‌ر ئێران دوور بووم و ئاماده بووم بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
*هیچ گومانێكم نییه كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنا و هێرشی ده‌كرده سه‌ر دراوسێكانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنایه.
*سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات دڵنیایان كردمه‌وه كه هه‌واڵێكی خۆش هه‌یه سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.
*دوای په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات بڕیارمدا هێرش بۆ سه‌ر ئێران دوابخه‌م.
* کۆماری ئیسلامی دەپاڕێتەوە بۆ رێککەوتن.
PM:06:20:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت