ساڵی 2025 زۆرترین کەس لە سێدارە دراون
وێستگەنیوز-
ساڵی رابردوو بهرزبوونهوهی پێوانهیی له پرۆسهی لهسێدارهدانی
بهخۆیهوه بینیوه و ئامارەکان نیگەرانی دروست دەکەن!
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند "لە دوای ساڵی
1981هوه، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر ئاستی جیهان، لە ساڵی 2025دا سزای لەسێدارەدانیان
بەسەردا جێبەجێ کراوە، گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ئەمەش دوای ئەوەی 2707 کەس لە 17
وڵاتدا لەسێدارەدراون".
ئەنییس کالامار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی،
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوەکەدا، ئاماژەی بەوە کردووە "ئەم بەرزبوونەوە نیگەرانکەرە،
دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەیەکی بچووک و گۆشەگیر، لەو دەوڵەتانەی دوودڵ نین لە جێبەجێکردنی
سزای لەسێدارەدان بە هەر نرخێک بێت، سەرەڕای بوونی ئاراستەیەکی گەورەی جیهانی بەرەو
هەڵوەشاندنەوەی ئەم سزایە".
کالامار ناوی ژمارەیەک وڵاتی دیاری کردووە، لهوانه دیارترینیان
بریتین له چین، ئێران، کۆریای باکوور، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن، کوێت، سەنگاپوورە
و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ناوبراو ئەم دەوڵەتانەی بە "کەمینەیەکی بێشەرم" وەسف
کردووە کە سزای لەسێدارەدان، وەک چەکێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس، سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن
و پیشاندانی هێزی دامەزراوەکانی دەوڵەت دژی چینە لاوازەکان و کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان،
بەکاردەهێنن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە "زیادبوونی گەورەی کۆی گشتیی
ئامارەکە، بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەیەکی سنووردار، لەو حکومەتانەی کە پێداگرن
لەسەر حوکمڕانیکردن بە ترس".
جەختیشی لهوه کردهوه "تەنها له وڵاتی ئێران، لانی
کەم 2159 کەسی لەسێدارەداوە، ئەمەش زیاترە لە دوو هێندەی ئەو ژمارەیەی لە ساڵی
2024دا تۆمارکرابوو".
ئهو بهڕێوهبهرهی رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی، وڵاتی
چین-ی به "جەلادی سەرەکی لە جیهاندا" تۆمهتبار كردووه و بانگهشهی
ئهوه دهكات له ساڵی 2025، هەزاران كهس له چین لەسێدارەدراون.
ئامار و داتاكانی ڕێکخراوە نێودهوڵهتییهكه، دهریدهخهن
له وڵاتی عەرەبستانی سعوودیه، لانی كهم 356 پرۆسەی لەسێدارەدان ئهنجامدراوه و
زۆربەیان لەسەر تاوانەکانی پێوەست بە ماددەی هۆشبەرهوه بوون.
هەروەها له ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا 47 حاڵەت و میسر 23 حاڵەتی لهسێدارهدان ئهنجامدراوه.
به گوێرهی ئاماره تۆماركراوهكانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی،
کۆی گشتیی لەسێدارەدانەکان، لە ساڵی 2025دا، بەبهراورد به ساڵی 2024، به ڕێژەی 78٪ بەرزبووەتەوە، چونكه له ساڵی
2024، كۆی گشتی لهسێدارهكان، لانی کەم 1518 حاڵهت بووه.
AM:11:29:18/05/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت