لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران: خەڵاتێکی دارایی گەورە بۆ هەرکەسێک ترەمپ و نەتانیاهو تیرۆر بکات
وێستگەنیوز-
مەحمود نەبۆیان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران نووسیویەتی، "بەم زووانە و بەپێی دەنگدانی پەرلەمانتاران، خەڵاتێکی دارایی شایستە و گەورە دیاری دەکرێت و تەرخان دەکرێت بۆ هەرکەسێک کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەوانەی دۆزەخ بکات".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، ئاماژەی بۆ ئهوه كردووه هەڕەشەی نوێ لە موجتەبا خامنەیی و سەرکردە سەربازییەکانی ئێران، لەسهر زاری هەندێک لە بەرپرسانی دوژمنەوە بیستراوە".
دهڵێت، "با بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی و سەرکردەکانی وڵاتانی ناوچەکە بزانن، ئەگەر ئەمجارە هەر دەستدرێژییەک ڕووبدات، ئەوا خۆیان و کۆشکەکانیان پێکەوە لەناودەبەین و وێرانیان دەکەین".
AM:10:37:18/05/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت