لە خوانی لووتکەدا چی پێشکەش کرا؟


وێستگه‌نیوز -
لیستی خواردنەکانی ئەو میواندارییەی کە شی جین بینگ، سەرۆکی چین، بۆ دۆناڵد تره‌مپ هاوتای ڕێکیخستبوو، چەندین جۆر خواردنی چینیی گرانبه‌های لەخۆ گرتبوو، هەندێکیان بە تایبەت بۆ گونجاندن لەگەڵ تام و چێژی تره‌مپ ئامادەکرابوون.

بەپێی ئەو لیستەی بەسەر ڕۆژنامەنووسانی یاوەری سەرۆکدا دابەشکراوە، لیستی خواردنەکان چەندین ژەمی جیاوازی تێدابووە، لەوانە: "کەرکەند لەناو شۆربای تەماتەدا"، "پەراسووی مانگا به‌ برژاوی"، "مراویی برژاوی پەکین"، "سەوزەی وەرزیی کوڵاو"، " "ماسیی سەلمۆن کە لەسەرخۆ و بە ئاگرێکی کز لەگەڵ سۆسی خەردەل کوڵابوو"، و "بابۆڵه‌ی گۆشتی بەرازی سوورکراوه‌".

سەبارەت بە شیرەمەنییەکانیش، لیستەکە بریتی بووە لە "شیرینی بە شێوەی سەدەف"، "تیرامیسۆ"، لەگەڵ جۆرەها میوە و ئایسکرێم.
لەلایەکی تەرەوە، بەرپرسانی ئەمریکا و سەرکردە بازرگانەکانی یاوەری ترامپ، ئێواره‌ خوانه‌كه‌یان قۆستەوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا چینییەکانیان.

له‌وێدا پیت هیگسێس، وەزیری جەنگ بینرا کە لە ڕێگەی وەرگێڕەوە لەگەڵ دۆنگ جون، وەزیری بەرگریی چین لە گفتوگۆدابوو. هەروەها لی جون، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "شیاومی" بینرا کە وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ ئیلۆن ماسک، ملیاردێر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "تێسلا" دەگرێت. 

لە هەمان بۆنەدا، کە دوایین وێستگەی کارنامەی ڕۆژی یەکەمی سەردانەکەی تره‌مپ بوو، چەندین بەرپرسی تری ئەمریکی بەشدار بوون، لەوانە سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە، ستیڤ میلەر جێگری گەورەی کارمەندانی کۆشکی سپی بۆ کاروباری سیاستەکان، لەگەڵ سەرکردە بازرگانەکانی وەک تیم کوک؛ هه‌مو ئه‌وانه‌ پێكه‌وه‌ بینران و خەریکی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوون لەگەڵ یەکتردا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مێزەکان بە گوڵی ناوازە ڕازێنرابوونەوە، لەسەر یەکێک لە مێزەکان، مۆدێلێکی "پەرستگای ئاسمان" دانرابوو، کە شوێنەوارێکی جیهانییە لە لیستی یونسکۆدا و تره‌مپ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، شەممە سەردانی کردبوو.

ئەو کارمەندانەی خواردنیان لەو میواندارییەدا پێشکەش دەکرد كه‌ سه‌رۆكی چین لەسەر شەرەفی تره‌مپ سازی کردبوو، جلی ڕەسەنی چینییان بە ڕەنگی سوور پۆشیبوو.


AM:10:01:15/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت