رۆیتەرز پەردە لەسەر "ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی کەنداو" لە ناوخۆی عێراق لادەبات
وێستگەنیوز-
ئاژانسی رۆیتهرز له ڕاپۆرتێکی
تایبەتدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی ئهم جهنگهی دوایدا، زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی
ئاسمانیی "نهێنی" لە ناوخۆی عێراق ئەنجام دراون.
ڕاپۆرتەکە کە دوێنێ
چوار شهممه، 13ی ئایاری 2026 بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوە کردووە هێرش و ئۆپهراسیۆنه
ئاسمانییهكان، ئەو پێگانەیان کردووەتە ئامانج کە دەوترێت سەر بە گرووپە چەکدارە پەیوەندیدارەکانی
ئێرانن.
بەگوێرەی ئەوەی ئاژانسەکە
گواستوویەتیەوە، لە چوارچێوەی سیاسەتێکی هەرێمیی ڕانەگەیەندراو بۆ "بەرپەرچدانەوە"،
فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە بە شێوەیەکی ڕانەگەیەندراو، فڕیون و لە ناو سنووری
ئاسمانیی عێراقدا، هێرشیان کردووەتە سەر چەند شوێنێکی سەر بە "گرووپە چەکدارە
بەهێزەکانی عێراق کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە".
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا
هاتووە، وڵاتی کوێت، لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە، بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەدا
کردووە.
ئەم جووڵانەی وڵاتانی
کەنداو، وەک ئاژانسەکە باسی دەکات، بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە بووە کە لە
ناو خاکی عێراقەوە، وڵاتانی کەنداویان کردبووە ئامانج.
ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەش
کردووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە، لە چوارچێوەی "سیاسەتێکی فراوان و نهێنی"دایە،
هەندێک لە وڵاتانی کەنداو گرتوویانەتە بەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هەڕەشە ئەمنییانەی
کە سنوورەکان دەبەزێنن، بەتایبەت ئەو هەڕەشانەی پەیوەستن بە گرووپە چەکدارە چالاکەکانی
ناو عێراق.
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا،
ڕاپۆرتە میدیاییە نێودەوڵەتییەکان، مشتومڕێکی فراوانیان، لەبارەی هەبوونی جووڵەی سەربازی
و هەواڵگریی ڕانەگەیەندراو لە ناو خاکی عێراقدا وروژاند.
هاوکات داواکاریی سیاسی
و جەماوەریی زۆر هەیە، بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان لەبارەی سەروەریی وڵات و ئاسایشی
نیشتمانییەوە.
AM:10:12:14/05/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت