زیندانییەکی دیکە ئەمڕۆ لە ئێران لەسێدارە درا
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی "میزان"، سەر بە دەزگای دادی ئێران، ڕایگەیاند
کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، حوکمی لەسێدارەدانی ئیحسان ئەفرەشتە، کوڕی مستەفا،
بە تۆمەتی "سیخوڕی و هاوکاریی هەواڵگری" بۆ مۆساد جێبەجێ کراوە.
دەزگای داد ئێران رایگەیاندوە کە "ئەفرەشتە دوای پەیوەندیی سەرەتایی، لە
تورکیا و نیپاڵ لەلایەن ئەفسەرانی مۆسادەوە ڕاهێنانی پێکراوە".
دەزگای داد دەڵێت حوکمەکەی دوای دادگاییکردن و پشتڕاستکردنەوەی
لەلایەن دیوانی باڵای ئیرانەوە جێبەجێ کراوە.
هیچ وردەکارییەکی سەربەخۆ دەربارەی پرۆسەی دادگاییکردن و چۆنیەتی
وەرگرتنی دانپێدانانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
AM:08:47:13/05/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت