رۆیتەرز: سعودیە لە کاتی جه‌نگدا هێرشی رانەگەیەندراوی کردووەتە سەر ئێران


وێستگنیوز -
دوو بەرپرسی ئاگاداری رۆژئاوایی و دوو بەرپرسی ئێرانی بە ئاژانسی "رۆیتەرز"یان ڕاگەیاندووە، سعودیە چەندین هێرشی رانەگەیەندراوی کردووەتە سەر ئێران، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی کە تاران لە کاتی جه‌نگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کردوویەتیە سەر شانشینی سعودیە.


لە لایەکی تریشەوە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ڕۆژی دووشەممە، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، بڵاویکردەوە، ئیمارات هێرشی سەربازیی کردووەتە سەر ئێران.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو هێرشانەی كه‌ ئیمارات بە فەرمی دانی پێدا نەناوە، هێرشێکی بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوت، لە دوورگەی "لاوان"ی ئێرانی، لە ناو کەنداودا لەخۆگرتبوو.

هەروەها دەڵێت هێرشەکە لە سەرەتای مانگی نیسانی رابردوودا ئەنجامدراوە.


PM:10:08:12/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت