تره‌مپ: دڵنیام ئێران به رێژه‌ی 100% پیتاندنی یۆرانیۆم راده‌گرێت
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گه‌مارۆكانی سه‌ر تاران كاریگه‌ری هه‌بووه و سه‌رچاوه داراییه‌كانی ئێرانیان وشك كردووه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دڵنیایه له‌وه‌ی ئێران به رێژه‌ی 100% پیتاندنی یۆرانیۆم راده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئایاری 2026، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "گه‌مارۆیه‌كی توندمان خستووه‌ته سه‌ر ئێران كه به‌ته‌واوی رێگرییان لێده‌كات له به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی".
وتیشی: "ئێمه ناتوانین رێگه به تاران بده‌ین ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، چونكه بێگومان به‌كاری ده‌هێنن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه واشنتۆن له هیچ پرسێكدا كه په‌یوه‌ندیی به ئێرانه‌وه هه‌بێت په‌له ناكات و دووپاتیكرده‌وه كه "هه‌رچه‌نده پێویسته به‌خێرایی هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام هه‌رگیز په‌له ناكه‌ین".
ئاشكراشی كرد كه له میانی گفتوگۆكاندا، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی‌دا هه‌بووه، راشیگه‌یاند كه "متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه كه ئێران ده‌ستبه‌رداری سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی ده‌بێت بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌روه‌ها دڵنیام كه به رێژه‌ی 100% پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم راده‌گرن".
PM:05:06:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت