پەرلەمانتارێکی میسری هەرا دەنێتەوە: مزگەوت بەسە، خوێندن لە پێشترە
وێستگەنیوز-
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لێدوانەکانی پەرلەمانتارێکی میسری،
بووەتە جێی باسی گەرمی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە.
شێخ ئەحمەد تورک، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی میسر، داوای کرد
بەخشینەکان لەبری بنیادنانی مزگەوت، بۆ دروستکردنی قوتابخانە تەرخان بکرێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد "بەردەوامبوون لەسەر بنیادنانی
مزگەوت، لەو شوێنانەی پێویستیان نییە، دژی ویستی خودایە و پێچەوانەی فیقهی لەپێشینەکانە/فقه
الأولويات".
سکرتێری لیژنەی ئایینی لە ئەنجومەنی پیران، دوێنێ دووشەممە،
11ی ئایاری 2026، لە کاتی کۆبوونەوەیەکدا بۆ تاوتێکردنی قەیرانی پەروەردە، ڕایگەیاند:
"زۆربەی گەڕەک و پارێزگاکانی وڵات، لە ڕووی ژمارەی مزگەوتەوە، گەیشتوونەتە
ئاستی تێربوون".
جەختی لهوه کردەوە پێویستە
لەم کاتەدا، بەخشینەکان بۆ دروستکردنی قوتابخانە و پاڵپشتی کەرتی خوێندن ئاڕاستە
بکرێن.
شێخ ئەحمەد لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی
"الحكاية" لە کەناڵی (MBC مصر) وتی: "پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی هەر
کەسێک مزگەوتێک بۆ خودا بنیاد بنێت، خودا ماڵێکی لە بەهەشتدا بۆ دروست دەکات".
ئاماژەی بەوەش کرد ئەو کات
ژمارەی موسڵمانان 120 هەزار کەس بووە و پێویستیان بە مزگەوت بووە، بەڵام ئێستا لە
میسر زیاد لە 150 هەزار مزگەوت هەیە و زۆر شوێن هەیه پێویستی به دروستكردنی مزگهوت
نییه، کەچی هێشتا میسرییەکان هەفتانە و مانگانە، دەیان مزگەوتی نوێ بنیاد دەنێن.
هەروەها ڕوونی کردەوە: "من خۆم لە بنەڕەتدا پێشنوێژ و
وتارخوێنم و دژی دروستکردنی مزگەوت نیم، بەڵام دژی ئەوەم لەو شوێنانەی پڕن لە مزگەوت،
دیسان مزگەوت دروست بکرێتەوە، چونکە ئەمە لەگەڵ فیقهی ئهولهویاتهكاندا ناگونجێت".
ئەحمەد تورک چەمکی "کاری چاکە"ی لە ئیسلامدا بە چەمکێکی
هەمەجۆر وەسف کرد و جەختی کردەوە ئیسلام، هانیداون بۆ دروستکردنی مزگەوت، کاتێک
ژمارەیان کەم بووە، هەروەک چۆن هانیداون بۆ خوێندنەوە و فێربوون و ئاوەدانی.
لهم بارهیهوه دهڵێت: "مەبەستم ئەوە نییە قوتابخانە
بخەینە شوێنی مزگەوت، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە ئەمڕۆ پێویستییەکی زۆرمان بە هاوكاری و
پاڵپشتكردنی خوێندن و قوتابخانە هەیە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا،
کەرتی خوێندن، لە ڕێگەی تەمویلی خێرخوازییەوە بەڕێوە دەچێت و باس لهوه دهكات، لە
ئەنجومەنی پیران، داوای لە وەزیرانی پەروەردە و ئەوقاف کردووە، ڕاوێژ بکەن بۆ ئەوەی
چۆن چۆنی دەست بکەن بە دروستکردنی "وەقفی نوێ" بۆ پشتگیریکردنی خوێندن.
لە کۆتاییدا ڕایگەیاند بەردەوامبوون لەسەر دروستکردنی مزگەوت،
لە کاتێکدا پێویستییەکی زۆر بە پاڵپشتی خوێندن هەیە، کارێکە "دژی ویستی
خودا"یه و پێچهوانهی فقیهی ئهولهویهتهكانه له ئیسلامدا و دهڵێت:
"هەرکەسێک قوتابخانەیەک دروست بکات، بەپێی ئایەتەکانی قورئان، ئینشائهڵڵا دەچێتە
بەهەشتەوە".
ئەم لێدوانانە شەپۆلێکی گەورەی لە مشتومڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
دروست کردووە، تێیدا خەڵکی بوونەتە دوو بەرەی هاوسۆز و دژبەر، بەرانبەر بەو پێشنیازە.
PM:04:23:12/05/2026
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت