ئیسرائیل: لەو 1500 موشەکەی ئێران ئاراستەی کردوین ژمارەیەکی کەمیان نەتەقێنرانەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری
سیستەمی "گومەزی ئاسنین" (Iron
Dome) ڕایگەیاند کە ئێران لە
ماوەی دوو جەنگی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ئیسرائیل، نزیکەی 1500 موشەکی بالیستیکی
ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کردووە.
یۆڤال شتاینیتز، سەرۆکی
کۆمپانیای "سیستەمە پێشکەوتووەکانی بەرگری ڕافایل"، ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکدا
ژمارەی وردی ئەو موشەکانەی کە تێکنەشکێندراون ئاشکرا نەکرد، بەڵام وتی: "تەنیا
چەند دە دانەیەک" لەوانە ڕێگرییان لێ نەکراوە.
ناوبراو جەختی کردەوە کە
سیستەمی گومەزی ئاسنین لە بەرپەرچدانەوەی ئەو موشەکانەی لەلایەن هێزەکانی حەماس و
حیزبوڵاوە تەقێنراون، بە ڕێژەی 99% سەرکەوتوو بووە.
بەپێی وتەی سەرۆکی کۆمپانیای
بەرهەمهێنەری قوبەی ئاسنین، لە کاتی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی2023ەوە، ئەو گروپە لەگەڵ گروپی حیزبوڵای لوبنان، بە گشتی نزیکەی40 هەزار موشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل
کردووە.
وتیشی، "گومەزی
ئاسنین زۆربەیانی تێکشکاندووە، بە ڕێژەی سەرکەوتنێک کە 100٪ نییە بەڵام
لە 100٪ نزیکە؛ کەواتە بێ کەموکوڕی نییە
بەڵام خەریکە دەبێتە بێ کەموکوڕی."
PM:03:08:11/05/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت