فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەشتییە جەنگییەکانی دوژمن "دۆلفینەکانی کەنداو"مان لە قووڵایی دەریا جێگیر کردووە
وێستگەنیوز-
فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئێران، شەهرام ئێرانی، دوێنێ یهك شهممه، ڕایگەیاند ژێردەریاییە سووکەکانی سوپا، کە ناوی "دۆلفینەکانی کەنداو"یان لێنراوە، لە گەرووی هورمز، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "کەشتییە جەنگییەكانی دوژمن" جێگیر کراون.
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی لە زاری ئەدمیراڵ ئێرانییەوە بڵاویكردووهتهوه: "ژێردەریاییە سووکەكان كه دهستكردنی ناوخۆی ئێرانه و لەگەڵ هەڕەشە و توانا و پێداویستییەکاندا گونجاون، به تهواوی له حاڵهتی ئامادهباشیدان و له بنكی دهریای ئاوەکانی گەرووی هورمز جێگیركراون و له قۆناغی بڵاوكردنهوهدان".
ئەدمیراڵ ئێرانی دهڵێت، "مانەوە لە بنکی دەریا، لەناو قووڵایی ئاوەکانی ڕێڕەوی گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی درێژ و شوێنپێهەڵگرتن و تێکشکاندنی جۆرە جیاوازەکانی کەشتییە نەیارەکان، لە تواناکانی ئهو ژێردەریاییە سووکانهدایه كه سەر بە هێزە دەریاییەکانی سوپای ئێرانە. ئەم ژێردەریاییانە، لە زمانی ڕۆژانەی ئەفسەر و پلەدارەکاندا، بە "دۆلفینەکانی کەنداوی عەرەبی ناسراون".
هەروەها باس لهوه دهكات، "دۆلفینەکانی کەنداو لە گەرووەکەدا، بۆ نیشاندانی هێزی بەرگریی دەریایی وڵاتەکەمان، لەسەر ڕووی ئاوهكه دەرکەوتن، ئهمه دوای ئەنجامدانی مانۆڕێكی نمایشکاری چوونە ناو قووڵایی دەریا، له پێناو بەردەوامبوون لەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە".
PM:02:25:11/05/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت