سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەسێکی تر لە ئێران لە سێدارە درا


وێستگەنیوز-

دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، عیرفان شکورزادە، کوڕی جەعفەر، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل لەسێدارە دراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٦ دەسەڵاتی دادوەری رایگەیاند کە ناوبراو پەیوەندی بە ڕێکخراوێکی زانستیی چالاک لە بواری مانگی دەستکرددا کردوە و زانیاریی پۆلێنکراوی خستووەتە بەردەست دەزگا دەرەکییەکان.

بەپێی وتەی بەرپرسانی دادوەریی ئێران، شکورزادە لە سێ قۆناغدا پەیوەندی بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە کردووە و دەست بەسەر ئامێر و زانیارییەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی لە ناوەندێکی زانستیدا گیراوە. ئەم وتانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراونەتەوە و هیچ بەڵگەیەکیش لەمبارەیەوە نەخراوەتە ڕوو.

پێشتر سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویانکردەوە کە عیرفان شکورزادە وەک خوێندکارێکی بلیمەتی ٢٩ ساڵەی زانکۆی زانست و پیشەسازییە دوای چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسی و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.


AM:08:43:11/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت