تره‌مپ: هه‌ر كه‌سێك له یۆرانیۆمه پیتێندراوەکەی ئێران نزیک بێتەوە، دەیتەقێنینەوە
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئایاری 2026 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به ئێران به‌شێكی به‌رچاوی ئامانجه‌كانیان به‌دیهێناوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ڕێگه نادات تاران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت.
تره‌مپ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "ئێران له ڕووی سه‌ربازییه‌وه شكستی هێناوه، ڕه‌نگه ئه‌وان د‌رك به‌و شته نه‌كه‌ن، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه كه دركی پێده‌كه‌ن".
روونیشی كرده‌وه كه "ئێران ئێستا هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی و چه‌كی دژه فڕۆكه‌ی نییه و سێ چین له سه‌ركردایه‌تی ئێران له‌ناوچوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌مریكا نزیكه‌ی 70%ی ئامانجه دیاریكراوه‌كانی له ئێران‌دا به‌ده‌ستهێناوه و هێشتا زۆر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئامانجه‌كانی دیكه‌ی ماونه‌ته‌وه بۆردوومان بكرێن".
وتیشی: "ره‌نگه جمووجوڵه سه‌ربازییه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه به‌رده‌وام بێت بۆ بۆردوومانكردنی هه‌موو ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كان".
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی، تره‌مپ ڕوونی كرده‌وه كه "یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران كه له قووڵایی ژێر داروپه‌ردوودا نێژراوه، له ئێستادا له ژێر چاودێری هێزی ئاسمانی ئه‌مریكادایه".
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ نزیكبوونه‌وه لێی، به ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی شوێنه‌كه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه "ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌توانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست هێنابا، ئه‌وا دژی ناوچه‌كه به‌كاری ده‌هێنا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناوچه‌كه بهجێبهێڵن، ئێران پێویستی به نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌بێت بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی".
PM:06:00:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت