ئه‌حمه‌د شه‌رع براكه‌ی له ده‌سه‌ڵات دوورخسته‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌پێی هه‌واڵی میدیا فه‌رمییه‌كانی سوریا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا، گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌تدا ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه له‌نێویاندا براكه‌ی.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی فه‌رمیی هه‌واڵه‌كانی سوریا (سانا) بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه ئه‌نجام دراون، دانانی عه‌بدولڕه‌حمان به‌دره‌دین ئهلئهعما پارێزگاری پێشووی حومسه وه‌ك ئه‌مینداری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له شوێنی ماهر ئه‌لشه‌رعی برای.
هه‌روه‌ك حه‌مزه ئه‌لمسته‌فا وه‌زیری راگه‌یاندن و ئه‌مجه‌د به‌دره‌دین وه‌زیری كشتوكاڵ دوورخرانه‌وه و له شوێنیان خالید فه‌واز زه‌عرور و باسل حافز ئهلسویدان دانران.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، تا ئێستا هۆكاره‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییه له كابینه‌ی حكومه‌تدا روون نییه.
حكومه‌تی ئینتقالی سوریا له مانگی ئازاری 2025 له دوای لادانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا له كۆتایی ساڵی 2024 پێكهێنرا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه یه‌كه‌مین گۆڕانكارییه له كابینه‌ی حكومتهكهی شه‌رع. شه‌قامی سوریا پێشبینی گۆڕانكارییه‌كی به‌رفراوانتر له‌ناو حكومه‌ت ده‌كه‌ن دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێش كۆتایی ئه‌م مانگه بێت.
هاوكات ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع ژماره‌ی پارێزگاری نوێی بۆ ژماره‌یه‌ك پارێزگا ده‌ستنیشان كرد، له‌وانه قونه‌یتره، لازقیه و دێره‌زور.
PM:04:30:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت