داواکراوی ژمارە یەکه لە مۆسکۆ؛ بەرپرسی درۆنەکانی ئۆکرانیا بناسە
وێستگەنیوز-
سەرەڕای ئهوهی ڕووسیا
لە مۆسکۆ، بە بۆنەی یادی سەرکەوتنی بەسەر ئەڵمانیای نازی، لە جەنگی دووهمی جیهانیدا،
دهستیكردووه به نمایشه سهربازییهكان.
بەڵام لهگهڵ ئهوهشدا،
ئاهەنگەکانی ئەمساڵی گۆڕەپانی سوور، لەناو ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا بەڕێوەچوون؛ بەتایبەت
دوای ئەو هێرشە درۆنانەی ئۆکرانیا کە لەم دواییانەدا، چەندین شوێنی له ناوخۆی ڕووسیایان
گرتەوە.
کرێملین مەترسی زۆری،
لە هێرشی درۆنەکانی ئۆکرانیا ههیه، کە لەلایەن "ڕۆبێرت برۆڤدی"، فەرماندەی
یەکەی درۆنه سەربازییەکانی ئۆکرانیا سەرکردایەتی دەکرێن و پێیاندهوترێت "باڵندەکانی مادیار".
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی
"گاردیان"ی بەریتانی، ئەم پیاوە لەم دواییانەدا، بووەتە داواکراوی ژمارە
یەک لە ڕووسیا؛ بەتایبەت دوای ئەوەی یەکەکەی لە مانگەکانی ڕابردوودا، زنجیرەیەک هێرشی
دوورمەودایان کردە سەر ئامانجە قووڵەکانی ناوخۆی ڕووسیا، لەوانە بەندەرەکان، پاڵاوگەکانی
نەوت و کارگەکانی دروستکردنی مووشەک.
لە دوای ڤلۆدیمێر زێلینسکی،
برۆڤدی بە دیارترین ئهو ئامانجانه دادهنرێت كه ناوی له لیستی رووسیا بۆ تێرۆركردن
هاتووه. هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوەندێکی پته و مهحكهمی ژێر زەوی و لە
ژوورێکدا بەڕێوەدەبات کە پڕە لە شاشەی کۆمپیوتەر و پەخشی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ. هەندێک
لە شاشەکان، چركهساتی كۆتایی سەربازە ڕووسەکان و ئەنجامی تەقینەوەکان نیشان دەدەن
و هەندێکیان وەک کورتەڤیدیۆ لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاودەکرێنەوە.
هەروەها له ژوورهكهدا،
شاشەیەکی ئەلیکترۆنی ههیه، دهمودهست و دهستبهجێ، زیانەکانی دوژمن لە مرۆڤ، ئۆتۆمبێلە
زرێپۆشەکان و سیستمەکانی ڕادار، پیشاندهدات.
برۆڤدی جەخت لهوه دهكاتهوه
ئەنجامدانی هێرشێکی سیمبولی بۆ سەر گۆڕەپانی سوور، بێگومان دەنگدانەوەیەکی گەورە لە
جیهاندا دروست دەکات.
بەڵام ڕوونی کردەوە ئۆکرانیا
"پێی باشە زهبر لە شوێنانی تر بوەشێنێت کە تێیدا بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا
لاوازترن".
ناوبراو لهم بارهیهوه پرسیار دهكات و دهڵێت:
"بۆچی درۆنەکانمان لەو دیوارە ئاسنینەی دەوری مۆسکۆ بەفیڕۆ بدەین، باشتر وایە
لە کەرتی وزە یان دامەزراوە سەربازییەکانی دەوروبەر بدەین".
هەروەها جەختی لەوە
کردەوە زیانەکانی سوپای ڕووسیا، بەهۆی درۆنەکانەوە زۆرن، ئاماژەی بەوە کرد بۆ پێنجەم
مانگ لەسەریەک، ڕووسیا ژمارەیەکی زیاتر لەو سەربازانە لەدەست دەدات کە دەتوانێت ڕایانبکێشێت
بۆ ناو سوپا، بە جۆرێک ژمارەی کوژراوان لە مانگێکدا لە نێوان 30 بۆ 34 هەزار سەرباز
دەخەمڵێندرێت و دهڵێت: "ئەمە کاریگەریی لەسەر توانای شەڕکەریی سوپای ڕووسیا
دهبێت و توانای هێرشبردنیان کەمدەکاتەوە".
جگە لەمانە، برۆڤدی پێیوایە
ئۆکرانیا "عهقیدهیهكی نوێی جەنگ"ی داهێناوە، تێیدا درۆنەکان بەرپرسیارن
لە 80٪ی وێرانکارییەکان و پێش تفەنگ و زرێپۆشەکان کەوتوون.
لهم بارهیهوه دهڵێت:
"تەنانەت ئەگەر ڕووسیا خاوەنی ملیۆنێک تانک بێت و هەوڵ بدات جارێکی تر کیێڤ
داگیر بکات، ئەوا گەورەترین گۆمی خوێن لە مێژوودا دروست دەبێت، چونکە دوو ملیۆن درۆن
هێرش دەکەنە سەر ئەو تانکانە و بێبهزهییانه دەیانسووتێنن".
هەروەها پێیوایە وڵاتانی
ناتۆ، هێشتا لە گرنگیی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێکهاتەی سوپاکانیان تێنەگەیشتوون و دەبێت
"چاو لە مۆدێلەکەی ئۆکرانیا بکەن، لە دروستکردنی سیستمێک کە ڤیدیۆ، وێنە، پۆتانەکان
(ئیحداثیات) و بەڵگەنامەکردنی زیانەکان، پێکەوە گرێ بدات".
هێرشەکانی ئهم دواییانه
كه یەکەی لیوای 414٤ بهسهركردایهتی برۆڤدی
ئهنجامیداوه، بووەتە تەحەدایەکی گەورە بۆ کرێملین؛ چونکە درۆنە دوورمەوداکانیان،
سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا، بە خێراییەک تێکدەشکێنن مۆسکۆ ناتوانێت بەو خێراییە
دروستیان بکاتەوە.
ئێستا هەموو ئەو شوێنانەی
دەکەونە ناو بازنەیەک بە دووری 1250 میل (2000 کیلۆمەتر) لە شوێنی برۆڤدی-یەوە
دوورن، کەوتوونەتە مەترسییەوە، تەنانەت کۆشکەکانی ڤلۆدیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیاش.
مانگی ڕابردوو درۆنەکانی
ئۆکرانیا، لە ماوەی دوو هەفتەدا، چوار جاروێستگەیەکی نەوتییان له دەریای ڕەش لە "توپاسێ" كردووهته
ئامانج و هێرشی هاوشێوەیان کردووهته سەر
بەندەرەکانی باڵتیک لە "پریمۆرسک" و "ئوست-لوگا".
تەنانەت درۆنەکان گەیشتنە
چیاکانی ئۆراڵ و لەوێ لە ناوچهی "پێرم" پاڵاوگەیەکی نەوتیان كرده
ئامانج و فڕۆکە جەنگییەکانیان لە "چیلیابینسک" کردە ئامانج، کە 1050 میل
لە هێڵی پێشەوەی جەنگەوە دوورە.
PM:02:48:09/05/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت