ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئێران لەلایەن موجتەبا خامنەییەوە ئاشکرا دەکەن
وێستگەنیوز-
تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی
ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی چەندین سەرچاوەی ئاگادار لە زانیارییە هەواڵگرییەکان،
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پێیانوایە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای نوێ، شانبەشانی
بەرپرسە باڵاکانی ئێران، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە داڕشتنی ستراتیژیی جەنگدا.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوە
کردووە بەپێی ئەنجامی ڕاپۆرتەکان، هێشتا سنووری وردی دەسەڵاتەکان، لەناو سیستمێکی
سیاسیی شێواو و پەرتەوازەدا، بە نادیاری ماوەتەوە.
هەروەها دەڵێت: ئەگەری
زۆرە موجتەبا خامنەیی ڕۆڵی هەبێت لە ئاڕاستەکردنی شێوازی بەڕێوەبردنی دانوستانەکانی
ئێران، لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ.
سەرچاوەکان جەختیان لهوه
کردووەتەوە خامنەیی لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕژێمەکەدا،
سەرکردایەتیی وڵات دەکات.
ئاماژەیان بەوەش کردووە
پەیوەندییەکانی موجتەبا خامنەیی، زۆر سنووردارن و دوورن لە ئامرازە ئەلیکترۆنییەکان
و لە ڕێگەی دیداری ڕاستەوخۆ یان ئەو نامانەوە دەبێت کە لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە دەگەیەنرێن.
هەروەها هەواڵگریی ئەمریکا
پێیوایە ئێران هێشتا هەوڵدەدات لە شوێنەواری هەڵمەتی بۆردومانەکانی ئەمریکا، چاک
ببێتەوە؛ ئەو بۆردومانانەی وایانکرد، بەشێکی زۆری توانای سەربازیی ئێران، بە ساغی
و سهلامهتی بمێنێتەوە و ئێران له سایهی گهمارۆكانی ئهمریكا، هێزی خۆڕاگریی بۆ
مانهوهی چەند مانگێکی دیكهی ههبێت.
AM:11:08:09/05/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت