كۆشكی سپی: گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ئابووری ئێران ده‌خنكێنن
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆشكی سپی دووپاتی كرده‌وه كه گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون، "زۆر سه‌ركه‌وتوون" و به‌رده‌وامن له خنكاندنی ئابووری ئێران.
كۆشكی سپی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێز ده‌هێڵێته‌وه" له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاران، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گرژییه سه‌ربازییه‌كان زیاتر ده‌بن و فشاره ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ئێران زیاتر ده‌بن.
هاوكات، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) وێنه‌ی فڕۆكه تێكشكێنه‌ره‌كانی ئه‌مریكای USS Truxtun، USS Rafael Peralta و USS Masonی بڵاوكرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌نجامداوه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی پشتیوانیكردن له گه‌مارۆی ده‌ریایی كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه كه سێ كه‌شتییه تێكشێنه‌ره‌كه له ئێستادا سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری و رێگریكردنن كه په‌یوه‌ندییان به جێبه‌جێكردنی ئابڵوقه‌ی ئه‌مریكاوه هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه ده‌چنه ناو به‌نده‌ره‌كانی ئێران یان ده‌رده‌چن.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ده‌ڵێت كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا ئێستا رێڕه‌وی 57 كه‌شتی بازرگانییان گۆڕیوه و سێ كه‌شتیی دیكه‌شیان له‌كار خستووه "بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن بچنه ناو به‌نده‌ره‌كانی ئێران یان ده‌ربچن".
PM:10:57:08/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت