ئیسماعیل بەقایی: هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەستە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 8ی ئایاری 2026، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئێران لەلایەن سوپای ئەمریکاوە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنی ئاگربەستە".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمە یەکەمجار نییە ئەمریکییەکان ئاگربەست پێشێل دەکەن، بێگومان بەرگریکارانی وڵاتیش وەڵامێکی تووندی ئەو دەستدرێژییەیان داوەتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، "بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و بە بڕیارەوە وەڵامی هەر شەڕەنگێزییەک دەدەنەوە".

ئەم لێدوانەی ئیسماعیل بەقایی لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی لە نزیک بەندەری جاسکی و تەنگەی هورمز، هاوکات چەند شوێنێکی دیکەشی لە کەناراوەکانی تەنیشت تەنگەکە کردە ئامانج.


PM:07:12:08/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت