مارکۆ رۆبیۆ: چاوەڕوان دەکەین ئەمڕۆ ئێران وەڵامی ئەمریکا بداتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 8ی ئایاری 2026، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ وەڵامی ئێرانمان پێبگات سەبارەت بە پێشنیازی کۆتایی هێنان بە جەنگ".


ئاماژەی بەوەکرد، "دەبینین وەڵامەکە چی لەخۆ دەگرێت، هیواکە ئەوەیە شتێک بێت کە بمانخاتە ناو پرۆسەیەکی جدیی دانوستاندنەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێران دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، خەریکی پێداچوونەوەیە بەو پەیامانەی لە رێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە لە ئەمریکاوە پێی گەیشتووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجام و وەڵامی نەداوەتەوە.

هەروەها دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئاگربەستەکە هێشتا کاری پێدەکرێت و هێرشەکانی تەنیا بە "زلـەیەکی سووک" ناوبرد.


PM:04:22:08/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت