نێت بلۆكس: پچڕانی ئینته‌رنێت له ئێران پێی نایه 70هه‌مین ڕۆژه‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی ئایاری 2026، ڕێكخراوی "نێت بلۆكس" كه تایبه‌ته به چاودێریكردنی پچڕانی ئینته‌رنێت له جیهاندا، ڕایگه‌یاند پچڕانی ئینته‌رنێت له ئێران چووه‌ته نێو 70 هه‌مین ڕۆژی خۆی و ماوه‌ی ئه‌م پچڕانه 1656 كاتژمێری تێپه‌ڕاندووه.
نێت بلۆكس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه‌كان، له كاتی ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كاندا، پرسێكی بنه‌ڕه‌تی و گرنگن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد سنوورداركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، زیانێكی گه‌وره به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، خوێندكاران، خاوه‌ن كاره بچووكه‌كان و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێت.
PM:01:53:08/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت