تره‌مپ: هێرشە تۆڵەسەندنەوەکان بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان، زلـلەیەکی سووک بوو
وێستگه‌نیوز -
رۆژی پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به "ئه‌ی بی سی نیوز"ی راگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و گورزانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی واشنتۆن له ئێرانی وه‌شاند، هێشتا ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ تاران وه‌ك خۆیه‌تی.
تره‌مپ " هێرشە تۆڵەسەندنەوەکان بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان" به "زلـله‌یه‌كی سووك" وه‌سف كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "3 كه‌شتی تێكشكێنه‌ی ئه‌مریكی به سه‌ركه‌وتوویی گه‌رووی هورمزیان تێپه‌ڕاند".
وتیشی: "هیچ زیانێك به‌و سێ كه‌شتییه تێكشكێنه‌ره نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام زیانێكی زۆر به هێرشبه‌ره ئێرانییه‌كان گه‌یشتووه".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم” ڕایگەیاند: "کاتێک کەشتییە تێکشکێنەرەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا (USS Truxtun، USS Rafael Peralta و USS Mason) خەریکی ڕۆیشتن بوون بە رێڕەوی ئاویی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمزەوە بەرەو دەریای عومان، هێزەکانی ئێران چەندین مووشەک، درۆن و بەلەمی خێرایان لە دژی کەشتییە ئەمریکییەکان بەکار هێناوە، بەڵام هیچ کام لە کەشتییەکان نەپێکراون و زیانیان بەرنەکەوتووە".
وتیشی: "هێزەکانی ئەمریکا وەک بەرگری لە خۆیان، چەندین پێگەی سەربازیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج کە بەرپرس بوون لە هێرشەکان، لەوانە شوێنی هاویشتنی مووشەک و درۆن، ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و بنکەکانی چاودێری و هەواڵگری".
AM:09:39:08/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت