ڤایرۆسی "هانتا" بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاریدا
وێستگه‌نیوز -
سێ كه‌س، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "هانتا" له‌ناو كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاریی گرانبه‌هادا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ پشتڕاستكردنه‌وه یان گومانكردن له بوونی پێنج حاڵه‌تی دیكه.
كه‌واته به وردی و دیاریكراوی ئه‌م ڤایرۆسی "هانتا"یه چییه؟ شوێنه‌وار و كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له جیهاندا، چی ده‌بن؟
ڤایرۆسه‌كه چییه؟
ڤایرۆسه‌كانی "هانتا/Hantaviruses" كۆمه‌ڵه ڤایرۆسێكن، له ڕێگه‌ی قرتێنه‌ره‌كانه‌وه، بۆ نمونه مشك، بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێنه‌وه و ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مه‌زه‌نده ئه‌وه ده‌كات ساڵانه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له نێوان 10 هه‌زار بۆ 100 هه‌زار كه‌س، تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن، توندیی نه‌خۆشییه‌كه‌ش به‌پێی جۆری ڤایرۆسه‌كه ده‌گۆڕێت.
ڤایرۆسه‌كه چۆن بڵاوده‌بێته‌وه؟
ڤایرۆسی "هانتا" له بنه‌ڕه‌تدا، له ڕێگه‌ی قرتێنه‌ره‌كانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه. مرۆڤ كاتێك تووش ده‌بێت كه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ مشك یان جرج-دا هه‌بێت، یاخود به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ میز و پاشه‌ڕۆ و لیكی قرتێنهرهكاندا هه‌بێت. زۆربه‌ی كات ئه‌مه له ڕێگه‌ی هه‌واوه ڕووده‌دات، كاتێك كه‌سێك خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی شوێنێكی پیسه، هه‌روه‌ها له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نیشدا تووشی ده‌بێت، كاتێك ده‌ستی به‌ر رووكاره پیسه‌كان ده‌كه‌وێت.
جۆری "ئه‌ندێز/Andes" له ڤایرۆسی هانتا، كه زیاتر له ئه‌رجه‌نتین و چیلی هه‌یه، ته‌نیا جۆری ناسراوه كه ده‌كرێت له ڕێگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی نزیك و درێژخایه‌ن له نێوان مرۆڤه‌كاندا بڵاوببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 6ی ئایاری 2026، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پشتڕاستی كرده‌وه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌ناو كه‌شتییه گهشتیارییهكهدا بڵاوبووه‌ته‌وه، له جۆری "ئه‌ندێز"ه.
نیشانه‌كانی تووشبوون چین؟
ڤایرۆسه‌كانی هانتا به‌پێی ناوچه‌كانی جیهان نیشانه و نه‌خۆشی جیاواز دروست ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان هیچ نیشانه‌یه‌ك دروست ناكه‌ن و له‌م باره‌یه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت نیشانه‌كان به‌زۆری دوای یه‌ك بۆ هه‌شت هه‌فته له به‌ركه‌وتن به ڤایرۆسه‌كه ده‌رده‌كه‌ون و بریتین له:
-تا، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی.
-ئازاری ماسولكه‌كان.
-كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌ره‌س، گه‌ده و ڕیخۆڵه.
له ئه‌وروپا و ئاسیا، ڤایرۆسی هانتا ده‌بێته هۆی "تای خوێنبه‌ربوون له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی گورچیله" كه زیاتر كار ده‌كاته سه‌ر گورچیله‌كان و ده‌ماره‌كانی خوێن. به‌ڵام له هه‌ردوو ئهمریكاكهدا، ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی "هانتا"بۆ دڵ و سییه‌كان كه به خێرایی په‌ره ده‌سێنێت و ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له سییه‌كاندا و دروستكردنی كێشه بۆ دڵ.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی "هانتا" بۆ دڵ و سییه‌كان، ده‌گاته 50٪، له كاتێكدا ئه‌م ڕێژه‌یه له نێوان 1٪ بۆ 15٪ دایه بۆ ئه‌و جۆره باوانه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه له ئاسیا و ئه‌وروپادا هه‌یه.
ئایا چاره‌سه‌ری هه‌یه؟
هیچ چاره‌سه‌رێكی تایبه‌ت (وه‌ك ده‌رمانی دژه ڤایرۆس) بۆ ڤایرۆسی هانتا نییه. بۆیه چاره‌سه‌ری ئێستا ته‌نیا پشتگیریی ته‌ندروستییه، وه‌ك پشوودان و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی. له‌وانه‌یه نه‌خۆش پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌بێت. خۆپارێزییش ته‌نیا له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌گه‌ڵ قرتێنه‌ره‌كان و پاك ڕاگرتنی شوێنه‌كان ده‌بێت.
مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕوونی ده‌كاته‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، له‌ناو كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری كارێكی نائاساییه و شاره‌زایان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه، له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی، هێشتا به كه‌م داده‌نرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له هه‌ردوو ئهمریكاكهدا، له كانوونی یه‌كه‌می 2025، هۆشداری دابوو تووشبوون به‌م ڤایرۆسه، له ناوچه‌ی ئه‌مریكای لاتین، به‌تایبه‌ت له بۆلیڤیا و پاراگوای، له زیادبووندایه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه، له به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، به‌رزبووته‌وه و ئه‌رجه‌نتین زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونانی تۆمار كردووه.
ساڵی ڕابردوو له ئه‌رجه‌نتین 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ڕێژه‌ی مردن له نێوان 66 كه‌سدا كه‌تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ببوون، گه‌یشته 32٪، له كاتێكدا تێكڕای چوار ساڵی ڕابردوو ته‌نیا 15٪ بووه.
PM:10:48:06/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت