كەشتییەكی فەڕەنسی لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج


وێستگەنیوز-

کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی فەڕەنسی ئاشکرای کرد کە یەکێک لە کەشتییە بازرگانییەکانیان ڕووبەڕووی هێرشێکی توند بووەتەوە و بەو هۆیەوە چەند کارمەندێکئ کەشتییەکە بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای ( CMA CGM)، هێرشەکە درەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە کراوەتە سەر کەشتیی (سان ئەنتۆنیۆ) لە کاتی تێپەڕینیدا بە گەرووەکەدا، کە بووەتە هۆی گەیاندنی زیانێکی زۆری مادی بە کەشتییەکە و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی کەشتیوانان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستبەجێ بریندارەکانی سەر کەشتییەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وڵاتانی ناوچەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان.


AM:11:09:06/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت