لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەرێکی بازرگانی 8 کەس گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

بە پێی هەواڵی
میدیاکانی ئێران، لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە سەنتەرێکی بازرگانی لە شەهریار لە رۆژئاوای تاران، 8 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 40 کەسی دیکەش بریندار بوون
.

ئاژانسی فارسی ئێران لە زاری بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارەکەوە رایگەیاند؛ تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە تا رادەیەک کۆنترۆڵ بکەن. ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە هێشتا روون نەبووەتەوە.

داواکاری گشتیی شەهریار فەرمانی بەدواداچون و گرتنی بۆ تۆمەتباران و دروستکەری سەنتەرەکە دەرکردوە.

بە پێی هەواڵەکە ئەم سەنتەرە زیاتر لە 250 یەکەی بازرگانی و لەوانە چەندین هۆڵی وەرزشی و 50 یەکەی کارگێڕی لەخۆگرتووە.


AM:08:43:06/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت