نێرگز محهمهدی چالاکوانە ئێرانییە دەستبەسەرکراوەکە "لەنێوان ژیان و مردندایە"
وێستگهنیوز -
ئهمڕۆ سێ شهممه، 5ی ئایاری 2026، به گوێرهی لێدوانی پارێزەرەکەی، نێرگز محەمەدی، چالاکوانی ئێرانی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئێستا "لەنێوان ژیان و مردندایە".
شیرین ئەردەکانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لیژنەی پشتگیری لە نێرگز محەمەدی، لە شاری پاریس سازی کردبوو دهڵێت: "هەرگیز هێندەی ئێستا ترسمان لەسەر ژیانی نێرگز نەبووە، لەوانەیە هەر ساتێک بێت جێمان بهێڵێت".
هەروەها دهڵێت: "ئێمە تەنها بۆ ئازادیی ئەو تێناکۆشین، بەڵکو تێدەکۆشین بۆ ئەوەی دڵی بەردەوام بێت لە لێدان".
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەو دامەزراوەیەی کە ناوی ئەوی هەڵگرتووە و بەرگری لێ دەکات و "ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا" بڵاویکردووەتەوە، ئەو چالاکوانە تەمەن 54 ساڵە، لە سەرەتای مانگی ئایاردا، لە زیندانی زنجان لە باکووری وڵاتەوە، بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە گواستراوەتەوە، ئەمە «دوای ئهوهی دۆخی تهندروستی به شێوهیهكی مهترسیدار تێكدهچێت كه دوو حاڵەتی لەهۆشخۆچوونی تەواوەتی و قەیرانی دڵ»ـی لەگەڵدا بووە.
جۆناسان داغر، بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی "پەیامنێرانی بێ سنوور" دهڵێت: "ئەوه یەکەمجارە مەترسی مردن بەم شێوەیە بخرێتە ڕوو، مەترسییەکی ڕاستەقینە هەیە و پێویستی بە جووڵەیە پێش ئەوەی كار لهكار بترازێت".
لە کاتێکدا هاوسەری محەمەدی و دوو منداڵەکەی لە پاریس نیشتەجێن، پارێزەرەکەی داوای لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کرد هەڵوێستێکی توندتر بنوێنێت و رایگهیاند: "چاوەڕێی هەڵوێستێکی بەهێز لە سەرۆک دەکەین، ئەم داوایەش بە زیادەڕۆیی نابینم".
ئاماژەی بەوەش کرد نێرگز محەمەدی له زیندان، نزیکەی 20 کیلۆگرام لە کێشی دابەزیوە و ناتوانێت به باشی قسه بكات، هەروەها بەراورد بە پێش دەستگیرکردنی ئهم دواییانهی "روخساری به باشی ناناسرێتهوه".
هاوکات، ههر ئهمڕۆ سێ شهمه، هاوسەری نێرگز محەمەدی، باس لهو مهترسیانهدا دهكات كه هاوسهرهكهی، بههۆی تێكچوونی ترسناكی باری تهندروستییهوه، رهوانهی نهخۆشخانه كراوه و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتداران بۆ گواستنەوەی بۆ تاران.
لهم بارهیهوه، تەقی ڕەحمانی، هاوسەری نێرگز کە نیشتەجێی پاریسە دهڵێت: "ئێمە زۆر دەترسین، چونکە ئەو نەخۆشییانەی نێرگز بەدەستیانەوە دەناڵێنێت، وەک بەرزی فشاری خوێن یان گیرانی دەماری سییهكانی، لەوانەیە ببنە هۆی گیان لەدەستدانی".
ناوبراو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز باس لهوه دهكات: "لەرێگەی خێزانەکەمان و ناسیاوان و پارێزەرەکەیەوە، پەیوەندیمان لەگەڵیدا هەیە، دۆخەکە لە ئێستادا زۆر قورسە. ئینتەرنێت پچڕاوە و زانیارییەکان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و چەندین هۆکاری تری جۆراوجۆرەوە پێمان دەگات".
خێزانی محەمەدی دەیانەوێت لە شاری زنجانەوە، کە سزاکەی تێدا بەسەر دەبات و ئێستا لەوێ لە نەخۆشخانەیە، بگوازرێتەوە بۆ پایتەخت، تا بتوانێت چاودێرییەکی پزیشکی باشتر وەربگرێت. ئەو ژن و مێرده، دوو منداڵی دووانەی تەمەن 19 ساڵیان هەیە.
ڕەحمانی له بهشێكی لێدوانهكهیدا دهڵێت بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ نێرگز قسەی کردووە و دەسەڵاتدارانی ئێران ڕازی بوون بۆ ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بیهێڵنەوە.
ههروهها دهڵێت: "تەنانەت ئەگەر باری تەندروستی کەمێکیش باشتر بێت، گەڕاندنەوەی بۆ زیندان، دەبێتە هۆی تێکچوونەوەی باری تەندروستی و ئێمە لەوە دەترسین".
تهقێ ڕەحمانی ئاماژه بۆ ئهوه دهكات ئەو جەنگەی ئێران کە بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوبات دەستی پێکرد، دۆخەکەی بۆ نێرگز خراپتر کردووە، دوای هێرشهكه، سوپا کۆنترۆڵێکی زیاتری بەسەر ئێراندا پەیدا کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد دەسەڵاتە ئەمنییەکان، دوودڵن لە گەڕاندنەوەی بۆ زیندانی "ئێڤین" لە تاران، لە ترسی ئەوەی نەوەک بتوانێت لەوێش چالاکییەکانی ئەنجام بدات.
ههروهها دهڵێت: "نێرگز چالاکوانە، بۆ هەرکوێ بچێت دەبێتە چالاکوان. بۆ ئەم ڕژێمە سەرکوتکەرەش، ئەم چالاکییە بە هەڕەشە دادەنرێت".
دەسەڵاتدارانی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتیان پچڕاند، هاوکات لەگەڵ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە فراوانەکان کە بەهۆی بەرزی تێچووی ژیانەوە سەریان هەڵدابوو.
گروپەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن، دەسەڵاتداران بەردەوامن لە لەسێدارەدانی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان.
ڕەحمانی ئاماژه بۆ ئهوه دهكات: "پرۆسەکانی لەسێدارەدان، لەناو جەنجاڵی هەواڵەکانی جەنگدا، جێبەجێ دەکرێن. ئەم جەنگە دیموکراسی بۆ ئێران ناهێنێت، بەڵکو دۆخەکە لە ئێران خراپتر دەکات".
لایەنگرانی محەمەدی داوا دەکەن، بگوازرێتەوە بۆ تاران تا لەلایەن تیمی پزیشکی تایبەتی خۆیەوە چارەسەر بکرێت.
محەمەدی کە ساڵی 2023 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا، وەک ڕێزێک بۆ زیاتر لە دوو دەیە تێکۆشانی لە بواری مافەکانی مرۆڤدا، لە مانگی کانوونی دووەمدا لە شاری مەشهەد، لە ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستگیرکرا، دوای ئەوەی لە مەراسیمی پرسەیەکدا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران گرتبوو.
لە شوباتی ڕابردوودا، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، جگە لە ساڵ و نیوێکی تر بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە ئێران.
لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا، نێرگز محەمەدی بەهۆی چالاکییەکانی دژی سزای لەسێدارەدان و یاسا تووندهكانی پۆشینی جلوبەرگ کە بەسەر ژناندا لە ئێران سەپێنراوە، چەندین جار زیندانی کراوە.
PM:10:30:05/05/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت