ڕووسیا بڕیاری نەمسا بۆ دەرکردنی سێ دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی سەرکۆنە دەکات


وێستگەنیوز-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2026، سەفارەتی ڕووسیا لە ڤییەنا، سەرکۆنەی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی نەمساى کرد، بۆ دەرکردنی سێ دیپلۆماتکاری ڕووسی کە گومانی ئەنجامدانی چالاکیی سیخوڕییان لێ دەکرێت.


سەفارەتەکە لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە سه‌كۆی "تێلێگرام" ڕایگەیاند: "ئێمە پێمانوایە ئەم هەنگاوە نوێیە نادۆستانەیەی دەسەڵاتدارانی نەمسا، بە تەواوی بێ پاساوە و تەنیا پاڵنەری سیاسی لە پشتە و بە شێوەیەکی ته‌واوه‌تی ڕەتکراوەیە".

هەروەها جەختی له‌وه‌ کردەوە مۆسکۆ "بە شێوەیەکی توند" وەڵامی ئەم بڕیارە دەداتەوە.


PM:09:51:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت