پاش تۆمه‌تباركردنی به سیخوڕی و له‌سێداره‌دانی، هاوڵاتییه‌كی ئێرانی-سویدی به نهێنی له بیابانی "خاوه‌ران" نێژرا
وێستگەنیوز-
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "ئێران ئینته‌رناشناڵ" كه‌وتوون، ته‌رمی كورش كیوانی، هاووڵاتیی ئێرانی-سویدی، رۆژی دووشه‌ممه 23ی ئازاری رابردوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له بیابانی "خاوه‌ران" به خاك سپێردراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی ئاگادار بكرێته‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه ناوبراو به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه 18ی هه‌مان مانگ، به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" له‌سێداره درا.
به پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی پێش جێبه‌جێكردنی سزاكه، كیوانی له رێگه‌ی بڵندگۆوه، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته، بانگ كراوه و تا به‌ره‌به‌یان، له ژووری تاكه‌كه‌سیدا هێڵدراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید رۆژی 18ی ئادار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتڕاستی كرده‌وه كه یه‌كێك له هاووڵاتییانی له ئێران له‌سێداره دراوه.
كیوانی له 16ی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو، له ناوچه‌ی "كه‌ردان" ده‌ستگیر كرا.
ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران، به‌بێ خستنه‌ڕووی هیچ به‌ڵگه و دۆكۆمێنتێك، رایگه‌یاند ناوبراو وێنه و زانیاری له‌سه‌ر شوێنه هه‌ستیاره‌كان داوه به ده‌زگای "مۆساد"ی ئیسرائیلی.
ئه‌مه له كاتێكدایه، حكومه‌تی سوید و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پێشتر نیگه‌رانیی توندی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌ربڕیبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندووه كورش خولیای لێخوڕینی ماتۆڕسكیل و بازدانی هه‌بووه، رۆژی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی له ناوچه شاخاوییه‌كانی كه‌ردان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌و خولیایه‌ی خۆی بووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتی ده‌ستگیركردنی ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یدا گرتووه و ئه‌و وێنانه‌ی كه له سروشت گرتوونی، وه‌ك "به‌ڵگه" بۆ په‌یوه‌ندیی به مۆساد و تۆڕه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌كارهێنراون.
بنه‌ماڵه‌ی كیوانی بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان نه‌بووه. ناوبراو نزیكه‌ی هه‌شت مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا هێڵدراوه‌ته‌وه و پێیان وتووه ئه‌گه‌ر دان به تۆمه‌ته‌كاندا بنێت، ئازاد ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده له "دانپێدانانه زۆره‌ملییه‌كاندا" وتوویه‌تی كه به‌هۆی "پێویستیی دارایی و كێشه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه" ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كورش نزیكه‌ی 10 ساڵ له سوید ژیاوه، كێشه‌ی دارایی نه‌بووه و كه‌سێكی زیره‌ك بووه و شه‌ش زمانی زانیوه.
ماریا ماڵمه‌ر ستینه‌رگارد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م كاره، هاوخه‌میی قووڵی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ خێزانی كیوانی له سوید و ئێران ده‌ربڕی.
PM:09:47:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت