وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كه‌شتیی مینهه‌ڵگره‌وه‌ی "فولدا" ره‌وانه‌ی ده‌ریای ناوەڕاست ده‌كات
وێستگەنیوز-
له میانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له كه‌نداو و گه‌رووی هورمز، كه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی بازرگانیی نه‌وتی جیهان، له رێگه‌ی ده‌ریاوه به‌وێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌ڵمانیا هه‌نگاوێكی ستراتیژیی پێشوه‌خته‌ی نا. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا پشتڕاستی كرده‌وه كه‌شتیی مینهه‌ڵگره‌وه‌ی "فولدا" وه‌ك رێكارێكی سه‌ره‌تایی، بۆ دیاریكردنی شوێنی مینه‌كان، گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و ده‌ریای ناوەڕاست ده‌ستپێكردووه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌شتیی فولدا
كه‌شتیی "فولدا" پارچه‌یه‌كی ده‌ریایی پێشكه‌وتووه و به تایبه‌تی بۆ دۆزینه‌وه و له‌ناوبردنی مینه‌كان دروست كراوه؛ ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سۆنار و رۆبۆتی ده‌ریایییه‌وه.
هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌نده به‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی لە "فایبه‌ر گلاس" و مادده‌ی ناموگناتیسی دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه هه‌ستیارانه‌ی به‌هۆی كایه‌ی موگناتیسییه‌وه كار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه جێگیركردنی فیعلیی كه‌شتییه‌كه، له ئاوه‌كانی كه‌نداو یان گه‌رووی هورمز، جارێ به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (بۆندستاگ)، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و سنوورداركردنه یاسایییانه‌ی كه حوكمی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.
چاودێران پێیانوایه ئه‌م جوڵه‌یه، ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه و گوزارشت له ئاره‌زووی به‌رلین ده‌كات بۆ ئاماده‌باشی به‌رامبه‌ر هه‌ر سیناریۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی توند به چوارچێوه‌ی ده‌ستووری و سیاسیی ناوخۆیی وڵاته‌كه.
PM:09:44:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت