تره‌مپ: ئێران له‌سه‌ر رووی زه‌وی ده‌سڕینه‌وه گه‌ر هێرش بكه‌نه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانمان
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ئێران دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان له گه‌رووی هورمز، ئه‌وا ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر رووی زه‌وی ده‌سڕێته‌وه.
تره‌مپ به فۆكس نیوزی وتووه: "ئێران له‌سه‌ر رووی زه‌وی ده‌سڕینه‌وه ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه ئه‌مریكییانه‌ی له گه‌رووی هورمزدان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێمه زۆر زیاتر له جاران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان هه‌یه. باشترین ئامێرمان هه‌یه. ئامێره‌كانمان له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه. بنكه‌ی سه‌ربازیمان هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهان. هه‌موویان پڕن له ئامێر. ده‌توانین هه‌موو ئه‌م ئامێرانه به‌كاربهێنین، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌یكه‌ین".
PM:08:54:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت