لیندزی گراهام: دەبێت بە هێزەوە وەڵامی ئێران بدەینەوە


وێستگەنیوز-

سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا پشتگیری پرۆژەکەی ترەمپ دەکات و دەڵێت ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەسەر ئاژاوەنانەوە لە جیهاندا، دەبێت بە هێزەوە وەڵامی بدرێتەوە.

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ دەسپێکردنی «پڕۆژەی ئازادی» لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند و وتی: «ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئازادیی کەشتیڕانی بگەڕێنینەوە» و ئەگەر ئێران "سوور بێت لەسەر نانەوەی توندوتیژی و ترساندن لە جیهاندا، دەبێت بە هێزەوە وەڵامی بدەینەوە."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوێنی رایگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە "پرۆژەی ئازادی" دەست پێ دەکات، کە هاوکاریکردنی ئەو کەشتیانەیە کە لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە. وتیشی: ئەگەر بەربەست لەبەردەم ئۆپەراسیۆنی پرۆژەی ئازادی دروست بکرێت، بە توندی وەڵام دەدەینەوە.

لیندزی گراهام لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز "ڕێڕەوێکی زیندووە بۆ ئابووری جیهان کە لەلایەن تێرۆریزمی ئێرانەوە پەکخراوە."


AM:08:22:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت