سێ کەسی دیکە لە ئێران لە سێدارە دران


وێستگەنیوز-

دەزگای دادوەریی ئێران لە سێدارەدانی سێ کەسی دیکەی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دادوەریی ئێران هەر یەک لە مەهدی رەسووڵی تەمەن 25ساڵ، و محەمەدڕەزا میری 21ساڵ و ئیبراهیم دەوڵەت‌ئابادی تەمەن 30 ساڵ ئەو کەسانەن کە تۆمەتی ئەوەیان خراوەتەپاڵ کە لە خۆپیشاندانەکاندا رێبەریی خۆپیشاندانیان کردوە و دەستیان لە کوشتنی هێزە ئەمنییەکانی ئێراندا بووە.


جێبەجێکردنی ئەم حوکمانە لە چوارچێوەی شەپۆلێکی نوێی لە سێدارەدانەکاندایە لە ئێران؛ شەپۆلێک کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک هەوڵێکی حکومەت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندنی گشتی دوای خۆپیشاندانەکان و لە نێوەندی کەشوهەوای جەنگیدا ناوزەدی دەکەن.


AM:08:05:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت