چین: گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا تاکلایەنەیە و رەتیدەکەینەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند کە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر پێنج کۆمپانیای پێترۆکیمیایی و پاڵاوگەی وڵاتەکەی، بە تۆمەتی کڕینی نەوتی ئێران رەتدەکاتەوە و جەختی کردەوە کە حکومەتی پەکین دان بە سزاکانی ئەمریکادا نانێت کە بە شێوەیەکی تاکلایەنە سەپێنراون.

پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەریەک لە کۆمپانیاکانی (هێنگلی، شوگوانگ لوچینگ شاندۆنگ، جین‌چینگ شاندۆنگ، شین‌های هێبێ و شێنگ‌شینگ)ی بەهۆی کڕینی نەوتی ئێرانەوە خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

لەمبارەوە وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند، "هەنگاوەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی نادروست چالاکییە ئاساییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان کۆمپانیا چینییەکان و وڵاتانی سێیەم، هاوڵاتییان یان ڕێکخراوەکانی تر سنووردار یان قەدەغە دەکات؛ ئەمەش دەبێتە هۆی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما بنەڕەتییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان."

چین بە تاقە کڕیاری نەوتی ئێران و گەورەترین کڕیاری بەرهەمە نەوتی و پێترۆکیمیاییەکانی ئێران ئەژمار دەکرێت.


PM:01:43:03/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت