ئاژانسی تەسنیم: ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستی بۆ ماوەی دوو مانگ کرد، لە بەرامبەردا وەڵامی ئێران کۆتایی هێنان بە شەڕ بوو


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، "ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستی بۆ ماوەی دوو مانگ کرد، لە بەرامبەردا وەڵامی ئێران کۆتایی هێنان بە شەڕ بوو".


ئاماژە بەوەکراوە، "ئێران جەختی کردووەتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەماوەی 30 رۆژدا و گرنگیدان بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە جیاتی درێژکردنەوەی ئاگربەست".

هەروەها پێشنیازی ئێران بریتییە لە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراو و پێدانی قەرەبوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "پێشنیازەکەی ئێران بریتییە لە هەڵگرتنی گەمارۆکان، کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان تەنانەت لوبنانیش، هەروەها دانانی میکانیزمێکی نوێ بۆ گەرووی هورمز".

وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێداوە، لە ئێستادا ئێران چاوەڕێی وەڵامی ئەمریکا دەکات بۆ ئەو پێشنیازانەی پێی داوە.


PM:11:45:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت