حەوت وڵاتی ئەندامی ئۆپیک پڵەس لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن


وێستگەنیوز-

هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو رێککەوتن.


ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، حەوت وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس رێککەوتوون ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە بە بڕی 188 هەزار بەرمیل زیاد بکەن، ئەمەش وەک بەشێک لە ستراتیژیی نیشتیمانیی جێگیرکردنی نرخەکەی.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕە نوێیە نزیکە لەو زیادکردنەی مانگی رابردوو بڕیاری لێدرابوو، کە تێیدا ئامانجی وڵاتان گەیشتن بوو بە بەرهەمهێنانی 206 هەزار بەرمیلی زیادە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

گۆڕانکارییەکە دوای کشانەوەی کتوپڕی ئیمارات لە رێکخراوی ئۆپێک دێت، کە وایکرد پشکی ئەو وڵاتە لە کۆی گشتیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو بە تەواوی دەربکرێت.


PM:03:34:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت