تره‌مپ بۆ كۆنگرێس: چالاكییه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه به‌نیازی ئه‌وه نییه داوای ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس بكات بۆ درێژه‌دان به هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازی دژ به ئێران، ئه‌مه‌ش دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌ی 60 رۆژه‌ی كه له ده‌ستوور پێی دراوه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی كۆنگرێس.
تره‌مپ رۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئاگادار كردۆته‌وه كه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی هاتووه.
ئاگاداركردنه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له كۆتایی هاتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران دوای گوشاره‌كانی كۆنگرێس بوو بۆ پاڵنانی تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌ت بۆ به‌رده‌وامبوون له ململانێكان بكات، كه چووه‌ته مانگی سێیه‌مه‌وه.
له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی مایك جۆنسۆن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (كۆنگرێس) و چاك گراسلی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران به وه‌كاله‌تی كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه له 7ی نیسانی 2026ه‌وه هیچ ته‌قه‌كردنێك له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران‌دا رووی نه‌داوه.
به‌پێی ئاژانس فرانس پرێس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی له 28ی شوباتی 2026 ده‌ستیپێكردووه، كۆتایی هاتووه".
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مریكا، كۆنگرێس به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی شه‌ڕی هه‌یه. به‌ڵام بڕیارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جه‌نگ له ساڵی 1973 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سنووردار ده‌دات به سه‌رۆك له حاڵه‌ته نائاساییه‌كاندا، به مه‌رجێك مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له 60 رۆژ زیاتر بن.
ململانێكان له‌گه‌ڵ ئێران له 28ی شوباته‌وه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام كۆشكی سپی تا دوو رۆژ دواتر به فه‌رمی كۆنگرێسی له ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان ئاگادار نه‌كرده‌وه.
ماوه‌ی 60 رۆژه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له رۆژی هه‌ینی كۆتایی هات.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی وت: "پێموانییه ئه‌وه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن ده‌ستووری بێت، ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌م كاره ده‌كه‌ن نیشتمانپه‌روه‌ر نین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر كه‌س داوای ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، كه‌س داوای نه‌كردووه، كه‌واته بۆچی ئێمه ده‌بێت؟
ترامپ رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاندبوو كه ئه‌مریكا پێشوه‌خته له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ناكشێته‌وه.
تره‌مپ له وتارێكدا دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی "پێشوه‌خته له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاران ناكشێته‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دوای سێ ساڵ كێشه‌كه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێشنیاره‌كه‌ی ئێران به‌س نییه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رێگه ناده‌ین ئێران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت".
تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ ئه‌سته‌مه دیاری بكرێت كێ به‌رپرسه له ئێران".
AM:08:52:02/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت