جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گەرووی هورمز "بۆمبە ئەتۆمییەکەی ئێرانە"
وێستگەنیوز-
عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی
پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند گەرووی هورمز، نوێنەرایەتی "بۆمبە ئەتۆمییەکەی ئێران"
دەکات و جەختی لهوه کردەوە سەرکردایەتی ئێران، فەرمانی دەرکردووە کە ئەم گەرووە،
ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی.
ئهمڕۆ ههینی، 1ی ئایاری
2026، نیکزاد لە لێدوانێكیدا كه ئاژانسە ئێرانییەکان بڵاویانكردووهتهوه، ئاماژەی
بەوە کردووه بەڕێوەبردنی لێهاتووانەی سەرکردایەتی، لە کاروباری بەرگری، سەربازی و
ئەتۆمیدا، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاک و کەرامەتی نیشتمانیی وڵاتی پاراستووە و یەکێک
لە فەرمانەکانیش، ئەوەیە گەرووی هورمز بۆ باری پێشووی نەگەڕێتەوە، هەروەها دهڵیت
شکستی ستراتیژیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕوویداوە.
ئەم بەرپرسە لە لێدوانهكهیدا،
جەختی لە هەڵوێستی تاران کردەوە، سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی
لە گەرووەکەدا بەبێ گەرەنتی و مەرجەکانی ئێران و ڕایگەیاند گەرووی هورمز، ڕێڕەوێکی
ئاویی نێودەوڵەتی نییە، بەڵکو مافێکی سروشتیی ئێرانە و لە هەمان کاتدا بۆمبە ئەتۆمییەکەی
ئێرانە و ئێمە بە جێگیری لەسەر ئەم هەڵوێستە شەرعییە وەستاوین.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە
بەرپرسانی ئێران، پێشتر جەختیان لهوه کردبووەوە تاران، نیازی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی
نییە، بەڵام بەم دواییانە، هەڕەشەی پێداچوونەوەیان بەو بیروباوەڕەدا کردووه، ئەگەر
وڵات تووشی شکستی سەربازی ببێت.
لێرهدا مەبەست ئەوەیە
"بۆمبەکە" چەکێکی تەقلیدی نییە، هێندەی ئەوەی کە کۆنتڕۆڵکردنی شاخوێنبەری
نەوتی جیهان، واتە گەرووی هورمزە لەلایەن ئێرانەوە.
نیکزاد ئاماژەی بە سەرکەوتنە
ئەتۆمییەکان کرد و باس لهوه دهكات پێشکەوتنی ئەتۆمی، لەوانە پیتاندنی یۆرانیۆم
بە ڕێژەی 60٪، سیمبولی کەرامەتی زانستی و پێگەی ئێرانە و ئەرکی سەرشانی بەرپرسانه،
بە پشتبەستن بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی سەرکردایەتی، گوشاری سزاکان، بێکاریگەر بکەن.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایه، گوتاری نێوان
تاران و واشنتن تابێت توندتردهبن و گەمارۆ دەریاییە خنکێنەرەکانی ئەمریکاش بەردەوامن.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا،
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگهیاند ئەو بە کردەیی "لە جەنگەکەدا بردوویەتییەوە"،
بەڵام سەرکەوتنێکی گەورەتری دەوێت، لە بەرانبەردا بەرپرسانی ئێران دهڵێن گەمارۆکە
نەیتوانیوە ئیرادەی نەتەوەی ئێران بشکێنێت.
ههمو ئهوه له كاتێدایه،
دانوستانه ناڕاستەوخۆکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئیسلام ئاباد هێشتا پەکیی کەوتووە و
راوهستاوه، سەرەڕای بەردەوامیی ئاگربەستە فشۆڵەکە.
PM:10:20:01/05/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت