موجتەبا خامنەیی: دەبێت دوژمن بخهین و لە جیهادی ئابووریدا شکستی پێبهێنین
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ ههینی 1ی ئایاری
2026، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، داوای پووچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان و تێکشاندنیان
لە قۆناغی جیهادی ئابووریدا کرد و لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی کرێکاران و ڕۆژی مامۆستایانەوە
ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای زیاتر لە چل و حەوت ساڵ خەبات، تواناکانی خۆی
لە شەڕی سەربازیدا، بە جیهان سەلماندووە.
هەروەها جەختی لەوە
کردەوە "پێویستە لە گۆڕەپانی جیهادی ئابووری و کولتووریشدا شکست بە دوژمنان
بهێنرێت، بەو پێیەی مامۆستایان کاراترین ئەڵقەی شەڕی کولتوورین و کرێکارانیش
کاراترین ئەڵقەی شەڕی ئابوورین".
خامنەیی داوای کرد ڕێزگرتن
لەم دوو توێژە، قووڵتر و کردەییتر بێت، ئەویش لە ڕێگەی پشتگیریکردنی کرێکارانی بەرهەمهێنەر
و پێشینەدان بە بەکارهێنانی کاڵای ناوخۆیی و ڕێگریکردن لە دەرکردنی کرێکاران لە یەکە
پیشەسازییەکان، چونکە هەر کرێکارێک بە سامانێکی نیشتمانی ئەژمار دەکرێت.
لە درێژەی پەیامەکەیدا
ئاماژەی بەوە کرد ئێران لە ڕێگەی چەسپاندنی شوناسی ئێرانی-ئیسلامی، لە ناخی گەنجاندا،
لەسەر دەستی پەروەردەکاران و بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، بە هەوڵی کرێکاران بەرەو
پێشکەوتن هەنگاو دەنێت.
لە کۆتاییدا ڕایگەیاند
"مامۆستا بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەر شانە، بۆ بنیاتنانی دیدگا و ناسنامەی
نەوەی داهاتوو و پێشخستن و گهشهپێدانی كارامهییهكانیان، ئهمه له كاتێكدایه
شوێنی کار، لە ماڵ و کارگەوە، تا کێڵگە و کانەکان، مەیدانێکی فراوانە و کارکردنی ڕژد
و پابەندبوون، بنەمای هەموو سەرکەوتنێکی گەورەن".
PM:10:13:01/05/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت