وەزیری دارایی ئەمریکا رێبەرانی ئێران بە جرجی ناو زێراب دەشوبهێنێت
وێستگەنیوز-
سکۆت بێسێنت، وەزیری
دارایی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: «بۆ ئەو جرجانەی
لە ناو بۆری زێرابدان زۆر قورسە تێبگەن لە جیهانی دەرەوە چی دەگوزەرێت.
ناوبراو چەند خاڵ
دەخاتەڕوو و دەنوسێت، "کەمێک ڕووناکی بۆ سەرکردەکانی ئێران کە بە ڕاستی لە
تاریکیدا دانیشتوون:
١. ویلایەتە یەکگرتووەکان
کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزی لەدەستدایە.
٢. لە [ئێراندا] کەمیی
دراوی بیانی، واتە دۆلاری ئەمریکی، هەیە.
٣. لە [ئێراندا] دابەشکردنی
خۆراک و بەنزین بە جیرە دەستی پێکردووە.
٤. تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
دژی ئێران وەستاوەتەوە.
٥. تا ئەو کاتەی ئازادی
هاتوچۆی دەریایی وەک پێش ٢٧ی شوبات دەگەڕێتەوە، گەمارۆی گەرووی هورمز بەردەوام دەبێت."
وەزارەتی دارایی ئەمریکا
ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا هۆشداری دا، هەر کەسێک یان کۆمپانیایەک، چ ئەمریکی بێت یان
بیانی، ئەگەر بۆ پەڕینەوە لە گەرووی هورمز «سەرانە» یان «باج» بدات بە ئێران، ئەوا
مەترسی پێشێلکردنی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لەسەرە کە دژی ئێران سەپێندراون.
PM:09:57:01/05/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت