دۆناڵد ترەمپ: ئێران لاواز بووە و هیچی نەماوە، بۆیە دەیەوێت رێککەوتن بکات
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران سوورە لەسەر گەیشتن بە رێککەوتن.
-ناتوانین رێگە بە ئێران بدەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
-ئێران لاواز بووە و هیچی نەماوە، بۆیە دەیەوێت رێککەوتن بکات.
-توانای کارگەکانی ئێران بە رێژەی %90 دابەزیوە.
-ئێمە شەڕ دژی ئێران ناکەین، بەڵکو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییە.
-دەبوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر ئەنجام بدرایە.
-ئابووری ئێران بەرەو داڕمان دەڕوات و گریمانە دەکرێت کە گەمارۆی دەریایی زۆر گەورە بێت.
-ئێران بەهۆی گەمارۆی دەریاییەوە هیچ پارەیەکی نەوتی خۆی پاشەکەوت ناکات و هیوادارین بەم زووانە بگەینە چارەسەر بۆ ئەمە.
-کەس ناوەڕۆکی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران نازانێت جگە لە من و چەند کەسێکی دیکە.
-ئاستی یەکەم و دووەمی سەرکردەکانی ئێرانمان لەناوبردوون و نازانین کێ سەرکردایەتییان دەکات.
-نزیکەی 150 کەشتی ئێرانیمان نوقم کردووە.
-من نیگەران نیم لە بەشداریی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالدا، بەڵام ئەگەر ئێران بردییەوە نیگەران دەبین.
-ئێمە ئێران دەچەوسێنینەوە و ئابوورییەکەی بە کارەساتدا تێدەپەڕێت و تا کەی بەردەوام دەبێت؟
-لە زۆربەی ئەو شەڕانەی کە رام گرتووە نامەی دەستخۆشیم بۆ هاتووە.
PM:10:37:30/04/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت