پەرلەمانتارێکی ئێران: "دوژمنان" له‌م جه‌نگه‌ی دوایدا توانییان خامنەیی "بە ئاسانی" بکوژن


وێستگەنیوز-

مەنوچەهر موتەکی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند دوژمنان لە کاتی "جەنگی 12 ڕۆژە"دا، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، پلانیان هەبوو بۆ کوشتنی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران، عەلی خامنەیی، بەڵام "نیگەرانی سروشتی کاردانەوەکان بوون لە ناوخۆی ئێران و ناوچەکانی دیکەدا".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بەڵام لە جەنگی 40 ڕۆژەدا، ئه‌م بریاره‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی كۆتایی دا و هه‌ڕه‌شه‌كه‌شیان به‌ فیعلی جێبه‌جێ كرد و توانییان ئەو کارە زۆر به‌ ئاسانی ئەنجامبدەن".

بە وتەی موتەکی، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆچکردووی ئێران، ڕێکارە ئەمنییە توندەکانی قبووڵ نەکرده‌كرد و لە کاتی ڕوودانی هێرشەکەدا "به‌و په‌ری ساده‌ییه‌وه‌ لە نووسینگەکەی خۆیدا بوو".


PM:03:01:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت